سەردێر

حكومەتی هەرێم لەبارەی بودجە و مووچەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران هەنگاوی كردەیی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە نووسراوێكیان ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی كردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان كردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەكات هەمان ئەو ڕێكارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای ناوبراو.

ڕاگەیەندراوێك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران هەنگاوی كردەیی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.

لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی كوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیكردنی داهاتەكان و دەستنیشان كردنی نوێنەر، نووسراوێكی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی كردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان كردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەكات هەمان ئەو ڕێكارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای ناوبراو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان



هەلبژاردە

گرنگترینەکان