سەردێر

خەڵك مەبەستی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات

خەڵك

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمى كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی هەر یەك لە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد و بڕیارە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان سەردانی شاری سلێمانی بكات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست (خەڵك) كەوتووە سبەینێ سێ شەممە 4-5-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمى كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان سەردانی شاری سلێمانی دەكات و یەكەم كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی دەبێت و دواتر دەچێتە گردی زەرگەتە بۆ كۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان .

هەر بە پێی زانیارییەكان لە كۆبونەوەكانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق‌ دەكرێت و جەختیش لە پاراستنی پێگەی كورد لە عێراق دەكرێت بەتایبەت لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عیراق.

هاوكات بەمه‌به‌ستى یه‌كخستنى بیروبۆچونى حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ له‌ باره‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان، و هه‌ماهه‌نگى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى هه‌رێمه بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان به‌دور بگرن له‌ شه‌ڕى راگه‌یاندن و دروستبونى پشێوى و تێكچونى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى.