سەردێر

حەلبوسی سەرەخۆشی لە بارزانی كرد

خەڵك-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات و لە دیداری نێوانیان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسە و سەرۆخۆی خۆی لە سەرۆكی پارتی كرد بەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگە بەدەستی ڕەشی تیرۆری داعشی.

ئەمڕۆ دووشەممە لەسەلاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە بارزانی گەیاندووە بۆ گیانی پاكی ئەو پێشمەرگانەی لە چەند ڕۆژی رابردوو بەھۆی پەلاماری داعش شەھیدببوون، ھەروەھا ئیدانەی پەلامار و ھەڕەشەكانی سەر ھەرێمی كوردستان و ھەولێری كرد و ڕایگەیاند”سەقامگیری ھەولێر و ھەرێمی كوردستان بۆ سەقامگیری ناوچەكەو عێراق گرنگە”.

ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەكانی بەردەم سەقامگیری عێراق و ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو تاوتوێ كران، لە بەشێكی تری دیدارەكەشدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و كاری ھاوبەشی لایەنەكان كرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی.