سەردێر

بەرهەم ساڵح سەردانی عومەری سەید عەلی كرد

خەڵك

سەرۆككۆماری عێراق لەشاری سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن رێكخەری گشتی گۆڕانەوە پێشوازی لێكرا وگفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەڕلەمانی عیراق كرا، جەخت لەوەكرایەوە ، كە ئەم قۆناغە وا دەخوازێت كورد یەكڕیزی نیشتیمانی لە عێراقدا بپارێزێت.

لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە (3/5/2021)، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆكی جڤاتی نیشتمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانییەوە پێشوازی لێكرا.

ئامانجی سەردانەكەی سەرۆككۆمار بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵدانە بۆ یەكڕیزی نیشتیمانی كورد ، بەجۆرێك بە كۆدەنگی ئەمجارە بچنە پەڕلەمانی عیراق، بەتایبەت كە گرنگی ئەم قۆناغە وا دەخوازێت كورد یەكڕیزی نیشتیمانی لە عێراقدا بپارێزێت.