سەردێر

گەریلا تی ڤی نوێترین ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی هەپەگەی بڵاوكردەوە

خەڵك

گەریلا تی ڤی نوێترین ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستاری لە هەرێمی ئاڤاشین بڵاوكردەوە ، كە تێدا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە پێشتر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی، هێزەكانیان لەدژی سوپا، كە هەوڵیاندا دزە بكەنە سەر گردی پرامیت لە هەرێمی ئاڤاشین، چالاكییان ئەنجامدا.

باس لەوەشكرا ، كە گەریلا چوونە ناو مۆڵگەی سوپا و تاروماریان كردن و لە ماوەیەكی كورتدا ئەو مۆڵگانەیان كۆنترۆڵكرد و چوونە سەر تەرمی سەربازەكان و دەستیان بەسەر، چەكێكی MPT-55، بۆمبهاوێژێك، BKCـیەك، ڕۆكێتێكی B-7، دووربینێكی تەرماڵ، دوو دووربینی چەك و بێ تەلێك-دا گرت، لەم چالەكییەدا چوار داگیركەر سزادران.