سەردێر

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كۆبوەوە

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌ لەگەڵ هەردوو جێگرەكەی سەردانی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر كرد و لە كۆبونەوەیەكدا باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق‌ كرا، پاراستنی پێگەی كورد لە عێڕاق بە پێویست زانرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/5/2021 مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر، پێشوازیی كرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌ و هەریەك لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەیدقادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم لەودیدارێكدا ، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵاو، ئەنجوومەنی سەركردایەتی‌ و ئەنجوومەنی دامەزرێنەران ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون، باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێڕاق‌ كراو، پاراستنی پێگەی كورد لە عێڕاق بەپێویست زانرا.

لە كۆبونەوەیەكدا باس لە یەكخستنی تواناكان ‌و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی كەمو كووڕییەكان ‌و پێشخستنی ئەزموونی هەرێم گفتوگۆی لە سەركرا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵ‌ و هەڵوێستی نیشتیمان پەروەرانە و پەرۆشییان بۆ یەكڕیزیی تەبایی مامۆستا عەلی باپیرو كۆمەڵی دادگەریی بەرز نرخاند.

لەلایەن خۆشییەوە مامۆستا عەلی باپیر باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی عێڕاق كردو بەپێویستی زانی هەڵبژاردنێكی پاك‌و دوور لە فێڵ‌و تەزویر بەڕێوە بچێت ، هەروەها هەردوولا باسیان لە پێویستیی‌و زەروورەتی هەبوونی دەستوورێك كردەوە بۆ هەرێم كە ببێتە مایەی یاسا سەروەریی لەوڵاتدا.

‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎