سەردێر

تەندروستی هەرێم ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 827 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 965 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 7515 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 252 كەس و سلێمانی 291 كەس و لە گەرمیان 57 كەس و دهۆك 224 كەس و ڕاپەڕین 3 تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 965 كەس چاكبوونەوە و 8 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4057 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە