سەردێر

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

"وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێم"

خەڵك
دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 5ی ئایاری 2021 دانیشتنی پەڕلەمان دەستپێدەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی ئەندامانی كردووە، كە لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوە بۆ (5) یاسا دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (5ی ئایار) دەست پێدەكات.

كارنامەی دانیشتنەكەی رۆژی چوارشەممە (3) تەوەر لەخۆبگرێت، كە بریتین لە (3) پێشنیازە یاسا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، كە پێشنیازە یاساكان بریتین لە پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان و پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان و پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان.

تەوەری دووەمی دانیشتنەكە خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار لیزا فەلەكەدین كاكەیی پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) دەبێت.

تەوەری سێیەم، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەبێت.

بانگهێشتنامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاساییكارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (12)ی په‌رله‌مانی كوردستان