سەردێر

پشدەر.. سێ كەس بەبڕێكی زۆر دۆلاری ساختەوە دەستگیردەكرێن

خەڵك

هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ لە شارەدێی ژاراوە، سێ كەسیان بە بڕێكی زۆر دۆلاری ساختەوە دەستگیركرد.

یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵازدێ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە بنكەی ئاسایشی ژاراوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، سێ گومانلێكراویان دەستگیركرد، كە بڕی هەزار و 300 دۆلاری ئەمریكی گوماناویان پێبووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان، لەلایەن دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەرەوە بەپێی ماددە (٢٨١) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.