سەردێر

لە گەرمیان نۆ تۆمەتبار سزای زیندانیان بۆ دەركرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ڕابردوودا بەتۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و خراب بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی و مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە (9) نۆ تۆمەتبار دەستگیركران و سەرجەمیان بە پێی تاوانەكانیان سزادران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا لە لایەن هێزەكانیانەوە بە تۆمەتی جیاواز (٩) نۆ تۆمەتبار دەستگیركران, سەرەنجام سەجەمیان سزادران.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتباران بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و خراب بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی و مامەڵەكردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران و دوای وەرگرتنی سزاكیانیان، سەرجەمیان بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكانیان ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران .

جۆری سزاكان :

1/ ف س ا 1981 دانیشتووی شاری كەلار لە 28/2/2021 بەپێی ماددەی (٤٤٤)ی .س دەستگیر كراوەو لەڕێكەوتی 31/3/2021 بە ماوەی (١) یەك ساڵ بەندكردن سزادرا .
٢/ ڕ ك ك لە دایك بووی 1980 دانیشتووی ناحێەی رزگاری لە ڕێكەوتی 27/2/2020 بەتۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتی مەدەنی لە ناحێەی رزگاری دەستگیر كراوەو لە ڕیكەوتی 11/4/2021 بە پێی ماددەی (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند كردن سزادرا .
٣/ ف ع م لە دایك بووی 1971 دانیشتووی ناحێەی رزگاری لە ڕێكەوتی 17/2/2020 بەتۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتی مەدەنی لە ناحێەی رزگاری دەستگیر كراوەو لە ڕیكەوتی 11/4/2021 بە پێی ماددەی (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند كردن سزادرا .
٤/ ن ع م لە دایك بووی 1974 دانیشتووی ناحێەی رزگاری لە ڕێكەوتی 27/2/2020 بەتۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتی مەدەنی لە ناحێەی رزگاری دەستگیر كراوەو لە ڕیكەوتی 11/4/2021 بە پێی ماددەی (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند كردن سزادرا .
5/ه س م لە دایكبووی 1998 دانیشتووی شارۆچكەی سەید صادق بەتۆمەتی خراپ بەكار هێنانی یٔامێری پەیوەندی لە 18/1/2021 لە شاری كەلار دەستگیر كراوە, لە 11/4/2021 بە پێی ماددەی (2)ی خراپ بەكارهێنانی یٔامێرەكانی پەیوەندی بە یەك ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا .
6/یٔ ع م لەدایكبووی 1984 دانیشتووی خانەقین لە ڕێكەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لە ڕێكەوتی 12/4/2021 بە پێی ماددەی (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (١) ساڵ زیندانی و بڕی (30000000) سی ملیۆن دیناری عێراقی پێبژاردن سزادرا, تاوانباری ناوبراو یٔەم مادە هۆشبەرانەی پێوە گیراوە (٢٤٩)گرام تریاك +(٢٠)گرام شیشە +(١٤) حەپی جۆری ترامادۆڵ +(١٧٥) سیسی شروبی میتادۆڵ .
7/ ف ج ق 1982 دانیشتووی خانەقین لە ڕێكەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لە ڕێكەوتی 12/4/2021 بە پێی ماددەی (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددەی هۆشبەرەكان بە ماوەی (١) ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) ملێون دیناری عێراقی پێبژاردن سزادرا .
8/ غ س ا 1973 دانیشتووی رانیە لە ڕیكەوتی 16/8/2020 بە تۆمەتی هاوكاریكردنی گروپی تیرۆرستی داعش لە ڕانیە دەستگیركراوە 26/4/2021 بە پێی ماددەی( ٢ )تیرۆر بە پێنج ساڵ یەك مانگ زیندانی سزادرا .
9 /ع ف م لە ڕیكەوتی 28/1/2021 دەستگیركراوە بە پێی ماددەی (30) لە یاسای (١) ساڵی (2020) ماددە هۆشبەرەكان , لە ڕیكەوتی 12/4/2021 بە ماوەی (١) یەك ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی سزادرا .
دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكانیان هەر نۆ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
بەرێوەبەرایەتی یٔاسایشی گەرمیان