سەردێر

هەپەگە؛ لە هەرێمی زاپ چوار سەربازی سزپای توركیا كوژران

خەڵك
لە گردی شەهید مونزور لە هەرێمی زاپ چوار سەربازی سوپا لەلایەن گەریلاكانەوە كوژران و لە ناوچەی خانتور لە هەرێمی حەفتانین فەرماندەیەك و سەربازێكی سوپا كوژران .

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار بڵاویكردەوە، كە لە گردی شەهید مونزور لە هەرێمی زاپ، بەبۆنەی ١ی ئایارەوە چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژران.

هاوكات گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە ناوچەی خانتور لە هەرێمی حەفتانین چالاكی نیشانەشكێنییان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا و لەو چالاكییەدا سەربازێكی سوپا، كە فەرماندەیەكی ئەو هێزە بوو، كرایە ئامانج و سزا درا.