سەردێر

لاهور شێخ جەنگی سەرۆكایەتی هاوپەیمانی كوردستان دەكات

خەڵك

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرۆكایەتی هاوپەیمانی كوردستان دەكات.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتن لە پێكهێنانی هاوپەیمانییەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بە یەك لیست بەشداردەبن هاوپەیمانییەكەش ناونراوە (كوردستان)، بۆ ئەو مەبەستەش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرۆكایەتی ئەو هاوپەیمانییەتییە دەكات.