سەردێر

پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان هاووڵاتییەكی دەستگیركرد

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دەربەندیخان كەسێكیان دەستگیركردووە كە ڕاوی ماسی كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، گەڕان و پشكنینی سروشت و ژینگە و دەریاچە و ڕووبارەكان لە لایەن كارمەندانی پۆلیسی دارستانەوە بەردەوامی هەیە و ڕێگە بە سەرپێچیكاران نادەن سروشت و ژینگە بشێوێنن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە، ڕۆژی 30/4/2021 مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دەرچوون بۆ سنووری گوندی (بیركێ) لە شارۆچكەی دەربەندیخان، لە ئەنجامدا دەستیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە (٢٢) ماسی ڕاوكراوی قەبارە گەورەی باركردبوو ، هاوكات شۆفێری ئوتۆمبێلەكەش دەستگیركراو ڕێكاری یاسایی لە دژی گیرایەبەر.