سەردێر

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكاتەوە

خەڵك

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 2ی ئایاری 2021 گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەستپێبكاتەوە.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ماڵپەری فەرمی یەكێتی ڕایگەیاند: سبەینێ یەكشەممە 2-5-2021، سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكاتەوە و یەكەم گەشتیش دوا نیوەڕۆی سبەینێ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ تاران و بەپێچەوانەوە ئەنجام دەدرێت.

جێی ئاماژەیە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران لەمانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕاگیرابوون.