سەردێر

كەشناسی؛ ئەمشەو لەگەڵ تاوەباران لەم شارانە خۆڵبارین دەستپێدەكات

خەڵك
لەئەنجامی بوونی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەكەمان لە ئێستادا بارانبارین و هەورە تریشقە لەبەشێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكردوە.

كەشو هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵە پەستۆیەی دەریای ناوەراست وەك دیارە لە ئێستادا بارانبارین و هەورە تریشقە لەبەشێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك دەستی پێكردوە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان.

لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای باش لەناوچەكانی باشوری هەرێمەوە لەماوەكانی داهاتوودا خۆڵبارین ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك دەگرێتەوە و لەكاتەكانی شەودا ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت بەرێژەی جیاواز و لەناوچەی جیاجیادا بێجگە لە ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان