سەردێر

حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەو شوێنەی ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر كە كەوتووەتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێكبخەنەو و بەمەش مەترسیەكی جددی لەسەر ناوچەكە دروست دەكات.

د.جوتیار عادل ، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا سەبارەت بە هێرشەكەی داعش ڕایگەیاند، دوێنێ شەو ١ی ئایاری ٢٠٢١، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و لە بەرامبەردا هێزی قارەمانی پێشمەرگەش بە توندی لێیان هاتنە‌ دەست و تێكیان شكاندن و لە ئەنجامدا چەند پێشمەرگەیەك شەهید و بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، شوێنەی ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر كە كەوتووەتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە بۆیە هاوكاری و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەكی حكومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەكەی داعش
دوێنێ شەو ١ی ئایاری ٢٠٢١، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و لە بەرامبەردا هێزی قارەمانی پێشمەرگەش بە توندی لێیان هاتنە‌ دەست و تێكیان شكاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەك شەهید و بریندار بوون.
ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حكومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە كە ئەو شوێنەی ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر كە كەوتووەتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێكبخەنەو و بەمەش مەترسیەكی جددی لەسەر ناوچەكە دروست دەكات، بۆیە هاوكاری و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەكی حكومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.
وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە بنەماڵەی شەهیدان دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢١