سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ توشبوون تەواو كەمی كردووە و چاكبوونەوە زیادی كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 369 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 926 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6872 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 38 كەس و سلێمانی 45 كەس و لە گەرمیان 57 كەس و دهۆك 277 كەس و هەڵەبجە 9 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ئاشكراشی كردووە، كە 926 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4032 كەس.

 

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە