سەردێر

پارتی؛ بە 55 كاندید لە 11 پارێزگا بەشداری هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق دەكات

خەڵك
سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە 11 پارێزگای عیراق پارتی بە 55 كاندید بەشداری هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق دەكات و تا ئێستا بە فەرمی هیچ هاوپەیمانێتیەكی لەگەڵ حزب و لایەنەكان نەكردووە و پارتی بەتەنها بەشداری هەڵبژاردنی عیراق دەكات.

خەسرۆ گۆڕان، سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق بە 55 كاندید لە 11 پارێزگای عیراق بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق دەكات .

وتیشی،”هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو، چونكە پێشتر لە ڕێگەی لایەنە سیاسیەكانەوە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەكرا، ئەم جارە تەنها كاندید لە بانگەشەكان دەردەكەون ، بۆیە لە كەركوك كاندیدمان دەبێت هەرچەندە پارتی لەشارەكە نیە “.

ڕاشیگەیاند، هەموو عیراقییەك مافی دەنگدانی هەیە بە هەر كاندیدێك و هەموو كار ئاسانیەك بۆ دەكرێت ، دەنگدان مافێكی دەستوریە هەموو تاكێكی عیراقیە .

لەبارەی كۆنگرەی 14ی پارتی خەسرۆ گۆران ئاشكرایكرد ، هەرچەندە بڕیار بوو مانگی ئایاری ئەمساڵ كۆنگرەی پارتی ببەسترێت، بەڵام بەهۆی مەترسیەكانی كۆرۆنا و هەڵبەژاردنەكانەوە كۆنگرە لەو وادەیە ئەنجام نادرێت.

كاندیدەكانی پارتی لە پارێزگای سلێمانی
سلێمانی 18 كورسی پەرلەمانی عێراقی بۆ تەرخانكراوە‌و دابەشكراوە بەسەر پێنج بازنەدا، پارتی لە هەر بازنەیەك یەك كاندیدی هەیە
 (یادگار مەحمود نەسروڵڵا) لە بازنەی باشور قەزای ناوەندی سلێمانی
 (شنۆ نوری عەبدوڵا) لە بازنەی باكور قەزای ناوەندی سلێمانی
 (ئەشواق جاف) لە بازنەی هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزور پێنجوێن
 (ناسكە عەبدوڵا رەسوڵ) لە بازنەی رانیە، پشدەر، دوكان
 (غەزالە محەمەد ساڵح) لە بازنەی كەلار- دەربەندیخان، كفری، چەمچەماڵ، خانەقین


هەلبژاردە

گرنگترینەکان