سەردێر

توركیا بنكەیەكی سەربازیی لە سنووری بادینان دادەمەزرێنێت

خەڵك

وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد: بنكەیەكی سەربازیی لە چیای مەتینای سنووری بادینان دادەمەزرێنن.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا، ڕایگەیاند: حكومەتی ئەنقەرە بەنیازە بنكەیەكی سەربازیی لەچیای مەتینا لە سنووری بادینان دابمەزرێنێت.

وتیشی: چیای مەتینا ناوچەیەكی ستراتیژییەو نزیكە لە چیاكانی قەندیل كە بەپێگە و ناوەندی سەرەكی پارتی كرێكارانی كوردستان، دادەنرێت.

وەزیری ناوخۆی توركیا باسی لەوەشكرد: ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای وڵاتەكەی لە ھەرێمی كوردستان لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەردەوام دەبێت.