سەردێر

تەندروستی هەرێم ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای هیندی بڵاوكردەوە

خەڵك

ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە وڵاتی هیندستان دەگەڕێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، بەهۆی ئەو كۆرۆنا گۆڕاوەی لە هیندستان بڵاوبووەتەوە كە:”زۆر مەترسیدارە و بەشێوەیەكی بەربڵاوتر تەشەنە دەكات”، ئەو كەسانەی لە هیندستانەوە دێنە هەرێمی كوردستان بۆ 14 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن”.

كەرەنتینەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە لە هیندستانەوە هاتوون، جا چ بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، هاوكات دەبێت پشكنینی PCRـە.