سەردێر

دادگای توركیا زیندانیكردنی دەمیرتاشی پەسەندكرد

خەڵك
دادگای باڵای توركیا بڕیاری زیندانییكردنی هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەی پەسەندكرد، كە سزاكە چوار ساڵ و هەشت مانگە.

دادگای باڵای توركیا ڕۆژی دووشەممە 26ی نیسانی 2021 بیست و شەشهەمین دانیشتن لە ئیستەنبوڵ، لەسەر پێشكەشكردنی وتارێك لەلایەن سەلاحەدین دەمیرتاش،هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە، لەنەورۆزی ساڵی 2013 بەڕێوەچوو.

لەدانیشتنەكەدا سزای چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.