سەردێر

د.سەباح هەورامی لەبارەی جۆرەكانی ڤاكیسنی كۆرۆنا لەسلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەبەردەوامی ڤاكسین لە هەر سێ جۆری فایزەری ئەمریكی و سینۆفارمی چینی و ئەسترا زینیكای بەریتانی دەگاتە دەستیان بەبڕی جیاواز.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز ڕایگەیاند ، پێویستە هاووڵاتیان دوو دڵ نەبن لە جۆری ڤاكیسنەكان هەموویان لەلایەن ئەو كۆمپانیانەوە دروستدەكرێن، كە متمانە پێكراوی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانن، هەر ڤاكسینێك بەردەست بوو هاووڵاتیان دەتوانن بەكاری بهێنن بێ دوو دڵی.

ڕاشیگەیاندووە ، بە بەدرەوامی ڤاكسین دەگاتە دەستیان و حكومەتی عیراقیش بەردەوامە لە پەیداكردنی ڤاكسین بۆ هاووڵاتیان و هیوادارین بڕی زیاتر لەڤاكسین بۆ شاری سلێمانی دابین بكرێت تا زۆرترین هاووڵاتی سودی لێ ببینێ .

ئاشكراشیكرد، تا كۆتایی ساڵ هەفتانە هەزار دۆزی ڤاكسینی فایزەر دەگاتەسلێمانی و بڕیارە لەم ڕۆژانەشدا 15 هەزار دۆزی ڤاكسینی سینۆفارمی چینیش بگات و لەماوەی رابردووشدا ڤاكسینی ئەسترازینیكای بەریتانیش گەشتووەتە دەستیان.