سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ 11 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 868 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 907 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 7800 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 193 كەس و سلێمانی 279 كەس و لە گەرمیان 57 كەس و دهۆك 321 كەس و هەڵەبجە 11 كەس و ڕاپەڕین 6 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 907 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4016 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە