سەردێر

مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ زیاد دەكرێت

خەڵك
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنیاز دوای پەسەندكردنی ، مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكرێت.

حیكمەت محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەڕلەمانی كوردستان لە لێداونێكیدا ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا بەھۆی یاسای خانەنشینییەوە، هێزەكانی ناوخۆ لەكاتی خانەنشینیدا مووچەیەكی زۆر كەمیان بۆ دەبڕێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەیەك ئامادەكراوە و لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دوای پێداچوونەوە، پڕۆژەیاساكەی ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ ئەوەی بخرێتەوە كارنامەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە .

ئاشكراشیكردووە، كە بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادەكراوە ڕەوشی ئابووری و دارایی ھێزەكانی ناوخۆ لەبەرچاو گیراوە و دوای خانەنشینكردنیان مووچەیەكی شایستەیان بۆ دیاری دەكرێت، نەك ئەو مووچە كەمەی ئێستا وەری دەگرن.‌

ئەمە لەكاتێكدایە ، موچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتیی هەر فەرمانبەر و كارمەندێكی ناوخۆ دیاریدەكرێت، ئەوەش وایكردووە زۆربەی ئەندامانی هێزەكانی ناوخۆ لە دوای خانەنشینبوونیان مووچەیەكی كەم وەربگرن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان