سەردێر

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لەكاتی ڕاوی ماسیدا 2 تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران مەفرەزەیەكانیان بەردەوامن لە بەدواداچوون و لە ئەنجامی دوو دەرچووندا توانیان 2 ڕاوچی لە دەریاچەی دوكان دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنینی دەریاچەی دوكان.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی دوو دەرچووندا توانیان 2 ڕاوچی دەستگیر بكەن، كە لە دەریاچەكەدا ڕاوی ماسیان دەكرد، هەروەها دەستگیرا بەسەر 65 كیلۆ ماسی ڕاوكراو، ( ٥ ) تۆڕی ڕاوی ماسی ، ( ١ ) بەلەمی چووپ .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەكان لێكرانەوەو فڕێدرانەوە ناو دەریاچەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎‏‏‏٦‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏٦‏ كەس‎‎