سەردێر

ڕۆژانی جەژن، قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ دەبێت

خەڵک

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەکەناڵەکانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” رێكارەكانی پەیوەست بەخۆپارێزی و خوێندن لەوەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبن “.

ئەوەشی وت: لەپێناو خۆپارێزی و سەلامەتی تەندروستی هەمووان رۆژانی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆی گشتی دەبێت لە سەرتاسەری كوردستاندا.