سەردێر

سەركەپكان.. گەنجێك بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستدا

خەڵك

لە شارەدێی سەركەپكان گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ لەكاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیدا بە هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستدا.

مقدەم شۆرش ئیسماعیل وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 27-4-2021 تەرمی گەنجێك بەناوی (ت، ب، ح) لە ڕەگەزی نێر لەدایك بووی ساڵی 2000 پیشە كاسب دانیشتووی گوندی دەڵاڵان سەر بە شارەدێی سەركەپكان گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دوای پشتڕاست كردنەوەی مردنەكەی گواسترایەوە پزیشكی دادوەری ڕانیە دوای ئەنجامدانی توێكاری تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كراوە.

بە وتەی كەسوكاری ناوبراو لەكاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانی لە گوندی شێبان بە هۆی هەورە بروسكەوە گیانی لە دەستداوە پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.