سەردێر

هەولێر.. كەسێك 15 جار دزی لە ماركێتێك دەكات

خەڵك

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كەسێكیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی ئەوەی 15 جار دزیی لە ماركێتێك كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، تۆمەتبارێكیان بە ناوی “م. م. ح” دەستگیركرد، كە لە گەڕەكی “نازناز” لە ماوەی مانگێكدا 15 جار دزیی لە ماركێتێك كردبوو و پارە و كەلوپەلی بردبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.