سەردێر

“سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانمان راگرتووە و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون”

خەڵک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌ت سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرتووە و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون.

لە ڕاگەیانراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری  سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان.

 

دەقی ڕوونكردنه‌وه‌‌كەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی‌

له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری  سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م‌ ڕێكارانه‌ی خواره‌وه‌ بریار له‌ یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه‌ یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:-

١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.

٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیراو لەلایەن فەرمانگەکەی.

٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان.