سەردێر

هەپەگە كوژرانی 38 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

خەڵك

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازی (پەكەكە)یە ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ڕۆژانی ڕابردوودا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا 38 سەربازی توركیا كوژراون.

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكد، لە ڕۆژی 23 ی ئەم مانگەوە كە توركیا هێرشەكانی بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستپێكردووە، شەڕێكی سەخت لە ئارادایە و گەریلاكانیان چەندین چالاكیان ئەنجامداون.

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو چالاكی و ڕووبەڕووبوونەوانەدا 38 سەربازی توركیا كوژراون و لە چەند ناوچەیەك ناچار بە پاشەكشێ كراون.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە، لەو شەڕانەدا زیان بەر چەند هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا كەوتووە و دەیان سەربازیش برینداربوون.