سەردێر

بەڤیدیۆ؛ هەپەگە بە فڕۆكەی بێفرۆكەوان چالاكی لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا

خەڵك
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكییەكی سەركەوتوودا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ، بنكەیەكی سوپای توركیا لە ناوچەی چەلێ‌، بۆردومان كردوە.

گەریلا تیڤی، دیمەنی ئەو چالاكییەی هێزەكانی شەهید دەلال ئامەدی سەر بە هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاو كردەوە، كە لە ٢٣ی ئەم مانگە لە دژی كەتیبەیەكی سوپای توركیا لە چەلێ‌، بە سەركەوتوویی ئەنجامیان داوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال لە كاتژمێر 8:45 خولەكی ڕۆژی ٢٣ی نیسان، كەتیبەی چەلێی سوپای توركیایان لە ناوچەی چەلێی سەر بە جولەمێرگ، بۆردومان كردوە ‌و ئەو ئامانجانەی دیاری كرابوون، بە سەركەوتوویی پێكران.

لینكی ڤیدیۆكە :

https://gerilatv.com/uploads/videos/88b6d84a0_1080.mp4?_=1