سەردێر

هەرێم، زیاتر لە 1100 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش گیانیانلەدەستدا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1109 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 921 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8356 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 259 كەس و سلێمانی 248 كەس و لە گەرمیان 78 كەس و دهۆك 517 كەس و ڕاپەڕین 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 921 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3970 كەس.