سەردێر

كارەبای سلێمانی؛ سبەینێ دانیشتوانی ئەم گەڕەكە بێ كارەبا دەبن

خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی قڕگە دەكات ، كە سبەی سێشەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی قرگە دەكەینەوە بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (112) ئەو ماڵانەی سنورەكە كە پێشتر پێوەریان بۆ نەبەستراوە (متفرقە) سبەینێ سێشە‌ممە 27/4/2021 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر (7ی بەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا و كۆمپانیا، هیچ كەس بۆی نیە دەستكاری پێوەرەكان بكات بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە دوای بەستنی پێوەرەكە و لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن 07701394642.

‎May be an image of ‎‏‎‎map‎‎‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏F112 318- 320-74 320 320-72 Chewar 40 36 322-1 Ahmad 318 320-8 320-8- 320-0- 320-84 320-86 320-88 322-2 322-4 322-3 Qaya 20-94 320-95 320-93 320-91 322-6 42 Bn هබය 322-13 322-11 322-7 322-S 322-8 Khajakan 320-99 322-18 322 322-20 322-59 322-70 Chewar ۲۲۲ جراخان 322-34 322-25 322-23 ی بنکه ناکر 322-38 322-61 36 322-40 کوزانه قرکه وهى 322-63 322-76 53.Kurdest 85 322-45‏'‏‎‎