سەردێر

بۆ چەندین جار لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات

خەڵك
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەربڕینیان بەنایاسایی و دوور لە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لەناو دەبرێت، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لەپێناو پاراستنی تەندروستیان گۆشتی ئەو ئاژەڵانە نەكڕن كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە پشكنین و مۆر نەكراوە.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە (2021.4.26) رایگەیاند، ئەو گۆشتەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنینی بۆ نەكراوە و نازانرێت شیاوی خواردن یان نەشیاوە، بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ سەربڕین و فرۆشتنی لەسەر شەقام و گەڕەك و كۆڵانەكان قەدەغەكراوە و لیژنە هاوبەشەكان سزای سەرپێچیكاران دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، كە شێوازی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتەكەش لەسەر شەقامەكان ناتەندروستە ، چونكە بەشێوەیەكی بەردەوام تۆز و خۆڵ و دوكەڵ لەسەر گۆشتەكە دەنیشێت كە ئەمەش رێگەیەكی دیكەی كۆبونەوەی بەكتریا و ڤایرۆسەكانە لەسەر گۆشتەكە، لەكاتی خواردنیدا زیان بەتەندروستی بەكارهێنەركە دەگەیەنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە گەڕەكی راپەڕین، شوقەكانی مامۆستایان و فولكەی تانجەرۆ دەست بەسەر زیاتر لە (300) كیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵدا گیراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەكە و ئەو پێداویستیانەی بەكارهێنراون لەناودەبرێت.

سەرۆكی لیژنەكە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان و خێزانەكانتان، گۆشتی ئەو ئاژەڵە مەكڕن كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانیەوە پشكنین و مۆر نەكراوە و لەسەر شەقامەكان سەردەبڕرێت و دەفرۆشرێت، لەكاتی هەبونیدا لەڕێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بكەنەوە.

‎May be an image of ‎١ کەس‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە