سەردێر

سەربازێكی تورك لە هەرێمی كوردستان كوژرا

 

خەڵك-

وەزارەتی بەرگری توركیا، كوژرانی یەكێك لە سەبازەكانی ڕادەگەیەنێت، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە برینداربوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاوكرایەوە، یەكێك لە سەربازەكانی گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە برینداربوو كە لەلایەن گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان نرابۆوە  لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی “چڕنوكی بروسكە” لە هەرێمی كوردستان.

بەیاننامەیەكی تر كە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاكرایەوە دەڵێت، سەربازەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

لەم ماوەیەی دواییدا، توركیا چەند ئۆپەراسیۆنێكی لە ناوچەكانی “متینا و ئەفشین و باسیان” لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبرد و دەڵێت، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنانە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانن.