سەردێر

هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا ٢٣ی ئەم مانگە جموجوڵی ئاسمانی بۆسەر هەرێمەكانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستپێكرد و لەدژی ئەو هیڕشە قورسانە گەریلاكانمان بەرخۆدانێكی مێژووییان كرد و گورزی قورسیان لە سوپا وەشاند .

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ٢٣ی ئەم مانگە كاتژمێر 6 بۆ 7ی ئێوارە، سوپای توركیا گردی زەندورای تۆپبارانكرد، كاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 گردی زەندورا و مەیدانی كۆنفرانسی بە فڕۆكەی جەنگی و كاتژمێر 9:30ی شەو بۆ 1:30ی بەرەبەیان بە هێلیكۆپتەری كۆبرا بە چڕی ئەو شوێنەی بۆردوومانكرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، گەریلاكانمان ئەو هێلیكۆپتەرانەیان كردە ئامانج و هێلیكۆپتەرەكان لە ناوچەكە دووركەوتنەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم ، مانگە كاتژمێر 10:05 خولەكی بەیانی سوپای توركیا دوای هێرشی ئاسمانی چڕی بۆسەر گردی زەندورا، سەربازەكانی هێنایە ناوچەكە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لەسەر هێرشە داگیركارانەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر هەرێمەكانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندروەكەدا هاتووە: دەوڵەتی داگیركەری تورك ٢٣ی ئەم مانگە جموجوڵی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمەكانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستپێكرد، لەدژی ئەو هیڕشە قورسانە گەریلاكانمان بەرخۆدانێكی مێژووییان كرد و گورزی قورسیان لە سوپای داگیركەری تورك وەشاند، كە زانیاریی بەرفراوانتر لە بارەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەم شێوەیەیە:

٢٣ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، سوپای داگیركەری تورك گردی زەندورای تۆپبارانكرد، كاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٨:٣٠، گردی زەندورا و مەیدانی كۆنفرانسی بە فڕۆكەی جەنگی و كاتژمێر ٠٩:٣٠ی شەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان بە هێلیكۆپتەری كۆبرا بە چڕی ئەو شوێنەی بۆردوومانكرد، كاتژمێر ٠٠:٣٠ی نیوەشەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان سوپای داگیركەری تورك ویستی بە هێلیكۆپتەری سكۆرسكی سەربازەكانی لە گردی زەندورا و دەرار دابەزێنێت، گەریلاكانمان ئەو هێلیكۆپتەرانەیان كردە ئامانج و هێلیكۆپتەرەكان لە ناوچەكە دووركەوتنەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم ،مانگە كاتژمێر ٠٥:١٠ خولەكی بەیانی سوپای داگیركەری تورك دوای هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆسەر گردی زەندورا، سەربازەكانی هێنایە ناوچەكە.

بنكەكانی سوپای داگیركەری تورك لە سەر سنوور بە هاوەن و تۆپ گردی زەندورا و مەیدانی دەراریان بە چڕی تۆپباران كرد.

٢٣ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ی نیوەشەو زەوییەكانی گوندی بەشیلی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردوومانكران.

لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەرفراوانانەدا گەریلاكانمان بەرخۆدانێكی گەورەیان كرد و هیچ زیانێكیان پێنەگەیشت.

زاپ بۆردوومانكرا

ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە سوپای داگیركەری تورك بە تۆپ، هاوەن و كاتیۆشا مەیدانەكانی چەمچۆ، سەیدا، وەرخەلێ و كونیشكا لە هەرێمی زاپیان تۆپباران كرد.

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە كاتژمیر ٠٧:٠٠ی ئێوارە مەیدانی قارتاش، گەلیی باسیا، گەلیی ئاڤاشین، تەپە سۆر، مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، ئاریس-فارس، سوكێ و مەیدانی دۆڵی كۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكان و بە هاوەن كرانە ئامانج.

لە مام ڕەشۆ ژمارەیەك زۆر سەربازی داگیركەر كوژران

نزیك كاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو دوای بۆردوومانی فڕۆكەكان، سوپای داگیركەر سەربازەكانی لە مەیدانی مام ڕەشۆ دابەزاند، هێزەكانمان دوو هێلیكۆپتەری سكۆرسكییان كە سەربازیان هێنابوو كردە ئامانج و لە ناوچەكە دووریان خستەوە، داگیركەران كوژراو و برینداریان لێكەوتەوە بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەوە.

داگیركەران جارێكی دیكە ویستیان سەرباز دابەزێنن بەڵام دووجار لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لە ئەنجامیدا داگیركەرەك سزادرا و ژمارەیەكیش برینداربوون.

ئەو داگیركەرانەی ویستیان لە ناوچەكە پێشڕەوی بكەن، لەلایەن گەریلاكانمانەوە خرانە ژێر كۆنترۆڵ و دوایی لێیان درا، داگیركەران دوای ئەو گورزە تۆزێك پاشەكشێیان كرد و بەیانییەكەی دیسان ویستیان پێشڕەوی بكەن، ئەمجارەش دیسان داگیركەران ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە و گەریلا لە مەودایەكی نزیكەوە دوژمنی كردە ئامانج و دیسان دوژمن پاشەكشێی كرد، لەو شەڕەی ڕوویدا ژمارەیەكی زۆر داگیركەر كوژران.

بەهۆی دەستێوەردانی گەریلاكانمانەوە، هێلیكۆپتەرێكی جۆری كۆبرا كە ناوچەكەی بۆردووماندەكرد، بە ناچاری ناوچەكەی جێهێشت.

ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی داگیركەران جارێكی دیكە ویستیان پێشڕەوی بكەن، هێزەكانمان بە چالاكیی تەقاندنەوە، دوجار دوژمنیان كردە ئامانج، داگیركەران زیانێكی زۆریان بەركەوت و ناچار بوون پاشەكشێ بكەن.

هێرشی داگیركەری لە زاپ دەستیپێكرد

شەوی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای داگیركەری تورك، لە كنیانیش، دەربەندی نێروە، قەڵای بەدەو و گردی شەهید مونزور لە زاپ دەستی بە هێرش كرد، هێرشەكە هێشتاش بەردەوامە و دواتر زانیارییەكانی بڵاودەكرێتەوە.

هێزی پاراستنی ئاسمانی چالاكیی ئەنجامدا

هێزەكانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی “كات كاتی ئازادییە”، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەكی بەیانی، لە ڕێگەی ئاسمانەوە تابوری چەلێ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومانكرد، ئەو شوێنەی دیاریكرابوو سەركەوتووانە كرایە ئامانج و چالاكییەكە سەركەوتووانە ئەنجامدرا.