سەردێر

پارێزگاری هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی لە براژنی و دایكی دا دەستگیركرا

خەڵك
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لەكاتی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی لە براژنەكەی و دایكی براژنی دا بوو، چەند گرامێك ماددەی هۆشبەری پێ بووە .

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەر بەیانی ئەمڕۆ شەممە 24-4-2021 تۆمەتباری سەرەكی ئەو ڕووداوە دەستگیركرا، كە لە ڤیدیۆیەكدا دەركەوت لەگەڵ كەسێكی دیكەدا چوونە ماڵێك و لە دوو ژن دەدەن كە براژن و دایكی براژنی تۆمەتبارەكەن.

ڕاشیگەیاند، ئەو تۆمەتبارە جگە لەوەی لە براژنەكەی و دایكی براژنەكەی داوە، چەند گرامێك ماددەی هۆشبەری پێبووە و لێكۆڵینەوە لەوە دەكرێت، كە ئایا لەو كاتەدا ماددەی هۆشبەری بەكارهێناوە یان نا.