سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد لە باخچەیەكى تەیراوە تەقەی كرد

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیكردووە، كە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردوە، كە بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ز.ر.خ) تەمەن (38 ساڵ) دەستگیركرد، كە لە باخچەیەك لە گەڕەكی تەیراوە، لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتبار چەندین كێشەی جۆراوجۆری هەیە و پێشتریش لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ماوەی ساڵێك سزا دراوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، راگیراوە.

‎May be an image of ‎‏راوەستان‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎