سەردێر

ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و خوارمۆدێل دەخرێتەڕوو

خەڵك
ژمارەیەك لە فەرمانگەكانی سەر بە هەردوو وەزارەتی دارایی و ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و خوارمۆدێل لە یاداشتێكدا چەند پێشنیازێك دەخەنەڕوو، كە لەوانە ئۆتۆمبێلەكە ژێرئاوكەوتوو یا سووتاو و بڕاوە نەبێت و هەروەها هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر كار بكات.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و خوارمۆدێل چەند پێشنیازێكیان تایبەت بە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە خستۆتەڕوو.

بەپێی پێشنیازەكان پێوستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەدەكرێن ، ئەم كەموكوڕییانەی تێدا نەبێت ( ژێرئاوكەوتوو، سووتاو و بڕاوە نەبێت و هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر كار بكات).

ئەوەشهاتووە، كە بۆ دەركردنی ڕێنمایی نوێ ، 10 جۆر ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراون مۆدیلی تا 10 ساڵ خوارتریان هاوردە بكرێت، بەمەرجێك بڕی ملیۆن و 500 هەزار دینار بدرێت بۆ هەر ساڵێك خوار مۆدێل.
لە پێشنیازەكان باس لەوەشكراوە، كە ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاكنەكراوە، ڕێگەی هاوردەكردنیان پێدەدرێت، بەمەرجێك نابێت پێش چاككردنەوە بچنە سەر شەقامەكان، وەك ئەوەی لە پێشنیازەكاندا هاتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە 80٪ی ڕسوماتە دیاریكراوەكانی ئەو پێشنیازە بۆ وەزارەتی دارایی دەبێت و 20٪ی دەخرێتە سەر هەژماری پەرەپێدانی هاتوچۆی پارێزگاكان.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان