سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ لە 24 سەعاتی ڕابردوودا توشبوون بە كۆرۆنا كەمبووە ومردن زیادی كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 513 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 781 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 5936 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 60 كەس و سلێمانی 43 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 368 كەس و هەڵەبجە 10 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ئاشكراشی كردووە، كە 871 كەس چاكبوونەوە و 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3944 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە