سەردێر

وەزارەتی ئەوقاف ئیدانەی سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز دەكات

خەڵك
وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، ئەوەی دوێنێ شەو بە قورئانی پیرۆزكرا بەتوندی ئیدانە دەكەین، كە ئەوپەری كارێكی ترسنۆكانەو تێكدەرانەیە و لەسەر هێڵێن بۆ بە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بكەن .

وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێكی ڤیدیۆ دەركەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز كراوەو بەتوندی ئیدانەی ھەركارو كردەوەیەكی لەم شێوەیە دەكەین كەئەوپەری كارێكی ترسنۆكانەو تێكدەرانەیە.

راگەێنداروێك لەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینیەوە
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێكی ڤیدیۆ دەركەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز كراوەو لاپەرەكانی بڵاو كراونەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەركارو كردەوەیەكی لەم شێوەیە دەكەین كەئەوپەری كارێكی ترسنۆكانەو تێكدەرانەیە، لەكاتی رووداوەكەشدا وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەكان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بكەری ئەم كردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە، لێرەوە جەخت دەكەینەوە لەمامەڵەی یاسایی و بە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بكەن
وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی
٢٣⁄٤⁄٢٠٢١