سەردێر

ئەم مانگە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن

خەڵك
بۆ ئەم مانگەش لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن، بەڵام كاتی دابەشكردنەكەی دیار نییە و بەگەیشتنی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان مووچەكە دابەشدەكرێت، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەكرد، كە كێشەی لیوای12 و لیوای 9 چارەسەركرا.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لەگەڵ دەست پێكردنی دابەشكردنیم ووچەی وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بڕیارە بە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە سێ مووچەی دیكە وەربگرن .

باسی لەوەشكرد، كێشەی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەركراوە و بۆ ئەم مانگەش سێ موچە بەسەریەكەوە وەردەگرن، هەردوو لیوای 12 و لیوای 9ش كێشەكەیان بۆ چارەسەر كراوە .

ئەو سەرچاوە بۆ ئاشكراشیكرد، دابەشكردنی سێمووچەكە كاتەكەی دیارنیە و هاوپەیمانان كاتەكەی دیاریدەكەن ، بەگەیشتنی هاوكاریەكەی ئەوان مووچەكەیان پێدەدەرێت .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان