سەردێر

گەرمیان؛ وشكە ساڵی زیانی بە 160 دۆنم زەوی كشتوكاڵی و زیاتر 750 هەزار ئاژەڵ گەیاندووە

خەڵك
بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ئەو وشكەساڵییەی ڕووی لە گەرمیان كردووە 160 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە سنورەكە زیانی پێگەیشتووە و پیشەی بەخێوكردنی ئاژەڵیش كەوتووە.

شادیە حسێن، بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی كەمی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ لەسنوری گەرمیان زیانی گەورە بەر زەوی كشتوكاڵی و پیشەی بەخێوكردنی ئاژەڵ كەوتووە، بەجۆرێك 160 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە سنورەكە زیانی پێگەیشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە گەرمیان 611 هەزار سەر مەڕ و 134 ھەزار بزن و10 ھەزار ڕەشەوڵاخ و2 ھەزار گامێش ھەیە، كە كەمی باران بارین كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەریان.

بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، بۆ چارەسەركردنی گرفتی وشكەساڵی راپۆرتیان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵ كردووە و داوایان كردوە، بودجەی تایبەت دابنرێت و بۆ وەرزی دووەمی چاندن بنەتۆو بۆ ئەو جوتیارانە دابین بكرێت، بەهۆی وشكەساڵییەوە زەرەرمەندبوون.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان