سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ لە 24 سەعاتی ڕابردوودا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 952 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 791 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8351 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 199 كەس و سلێمانی 304 كەس و لە گەرمیان 43 كەس و دهۆك 389 كەس و هەڵەبجە 10 كەس و ڕاپەرین 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 791 كەس چاكبوونەوە و 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3932 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە