سەردێر

شەڕ لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و چەكداران سەر بە ڕژێمی سوریا بەردەوامە

خەڵك
شەڕ لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان و چەكدارانی بەرگری نیشتیمانی سەربە ڕژێمی سوریا بەردەوامی هەیە و لە گەڕەكی تەی لە ناوەندی قامشلۆ بەردەوامە و هێزەكانی ئاسایش وەڵام هێرشەكانیان دەدەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە، كە شەڕ لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان و چەكدارانی بەرگری نیشتمانی سەربە ڕژێمی سوریا، لە دەوروبەری خوێندنگای عەباس عەلەوی و بن سینا لە ناوەندی و ڕۆژئاوای گەڕەكی تەی بەردەوامە.

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وەڵامی هێرشی چەتەكان دەدەنەوە، هەروەها چەكدارەكانیش نیشانشكێنەكانیان ناردووەتە سەر بینا بەرزەكان و لەوێوە خەڵكی مەدەنی دەكەنە ئامانج.