سەردێر

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیركرا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی تەقەكردن لە كەسێك و برینداركردنی، بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر كەسێك تەقەی لە كەسێكی تر كردووە و برینداری كردووە و دواتر ھەڵاتووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، پۆلیسی سلێمانی توانیویەتی تۆمەتبار بەناوی “ر. پ. ز” دەستگیر بكات، كە لەدایكبووی 1994ە. هەروەها دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا گیراوە كە تۆمەتبار لەكاتی تاوانەكەیدا بەكاریهێنابوو.

ڕوونیشكراوەتەوە، تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.