سەردێر

وێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،”ئەمشەو (پێنج شەممە) ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا مینی پاس لە گوندی بەردەسوری كۆن بە ئاڕاستەی شارۆچكەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە،”دوای ئەوەی لەشۆستەی نێوان هەردوو ڕێگاكەی داوە ڕۆیشتووەتە ڕێگای ئاڕاستەی پێچەوانە و خۆی كێشاوە بەستونێكی ڕووناكیدا، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبو تەنها زیانی ماددی هەبوو”.