سەردێر

كەش و هەوای سبەینێ هەینی چۆن دەبێت

خەڵك
سبەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلەی سلیزی پێشبینی دەكرێت و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش شەپۆلێكی دیكەی لاوازی نمەباران و بروسكە ناوچەكانمان دەگرێتەوە .

لەئەنجامی زیاتر لاوازبوونی شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەكانمان سبەی هەینی 23-4-2021 بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلەی سلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرمی لەتەواوی ناوچەكاندا روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هەروەها كەش و هەوا ئاسای دەبێت و ئاسمانی ناوچەكە بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە هەوری دەبێت ، خێرای با ئاسایی دەبێت ٥-١٤كم/س بە ئاراستەی جیاجیا .

بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی نیسانی 2021 ، كە دەكاتە ناوەراستی ھەفتەی ئایندە شەپۆلێكی دیكەی لاوازی نمە باران و بروسكە ناوچەكانمان دەگرێتەوە بە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سووری عەرەبی.