سەردێر

سلێمانی؛ هەفتە بازاڕێكی گەورە داخرا

خەڵك
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی دانانی ئاوی لە دەبەنراو و لەبەر تیشكی خۆر و سەرپێچیكردن، قائیمقامیەتی سلێمانی هەفتە بازاڕی سلێمانی دادەخات .

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشكی خۆر و هەبونی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو، هەفتە بازاڕی سلێمانی/6 لە گەڕەكی بەكرەجۆ داخرا.

وتیشی:”بە‌پێی رێنماییەكان نابێت ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم و بەرتیشكی خۆر عەمبار بكرێت یان بگوازرێتەوە، چونكە بەهۆی كارلێكی كیمیاییەوە ئاوی ناو دەبە پلاستیكەكان دەبێتە هۆكارە كەمبونەوەی بەرگری لەش و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بۆ (25) پلەی سەدی،‌ بەشێكی پلاستیكەكە لەگەڵ ئاوەكە‌ كارلێك دەكات دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەو تێكچونی هۆرمۆنەكان بەتایبەت لەخانماندا”.

ڕاشیگەیاند، پێش ئەوەی ئاو بكرێتە ناو دەبەپلاستیكەكان ‌مادەی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنەوە بەكاردەهێنرێت لەبری كلۆر، لەكاتی بەركەوتنی ئۆزۆنەكە بەتیشكی خۆر، مادەكە شیدەبێتەوە بۆ (O2) لەگەڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) بەبێ كێشە لەگەڵ ئاو تێكەڵدەبێت، بەڵام مانەوەی یەك ئۆكسجین و بەركەوتنی بەتیشكی خۆر، لەش توشی نەمانی بەرگری دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ساڵی رابردوو لەسەر دانانی ئاوی لەدەبەنراو یان گواستنەوەی لەبەر تیشكی خۆر، شوێنەكان روبەڕوی سزادان كراونەتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ سزاكە قورستر دەبێت بۆ سەرپێچیكاران، داواكارم كارگە، كۆگا، ماركێت و هەمو شوێنەكان پابەندی رێنماییەكان بن بۆئەوەی ناچارنەبین سزایان بدەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هەفتە بازاڕەكە پێشتر ئاگادار كرابوەوە كە ئاوی لەدەبەنراو لەبەرتیشكی خۆر و پلەی گەرمی بەرز دانەنێت بەڵام سەرپێچییەكەی چەند بارە كردوەتەوە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎