سەردێر

تەندروستی هەڵەبجە؛ تەنها 400 هاووڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتووە

خەڵك
وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، لەكۆی 3 هەزار ڤاكسین ، كە بۆ پارێزگاكە تەرخان كراوە ، تەنها ٤٠٠ هاووڵاتی لە سنورەكە ڤاكسینیان وەرگرتووە .

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، لەكۆی ٣ هەزار ڤاكسین تەنها ٤٠٠ هاووڵاتی هەڵەبجە ڤاكسینیان وەرگرتووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەدەم وەرگرتنی ڤاكسینەكەوە بێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا پزیشكان و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە تەندروستی جیهان داوا لە كۆیی مرۆڤایەتی دەكەن ، كە تاكە چارەسەر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرتنی ڤاكسینە ، لە هەر جۆرێكی بێت .